
سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی گەیشتە بەغدا و یەکەم دیداریشی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بوو.
وێنە گەورەکە: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-05-2024 سەرۆكوەزیران بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، گەیشتە بەغدا، گفتوگۆ بۆ برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕاوێژكارى ئاسايشى نەتەوەیی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوورییە و بەهێزيی هەرێمی کوردستان، بەهێزيی عێراقە و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە دەبێت باشترین پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی پێشوازیی گەرم و دۆستانەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقی کرد و دووپاتی کردەوە کە لە ڕووی ئەمنییەوە، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە و هیوادارین ئەم هەماهەنگییە باشە لە هەموو بوارەکانی دیکەشدا ڕەنگ بداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکانی لایەنە جیاوازەکان کۆدەبێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەنێو خاكی ئوردن كەوتە خوارەوە
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیا نەوتییەکان ژمارەی کارمەندەکانیان لە بەسرە کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان دەیەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات