وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سوپاسی ئاڤا دەکات بۆ کۆکردنەوەی گەنجانی کوردستان لە ئیسکان
- کوردستان
- 1 حوزەیران

ئاڤا نیوز
وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئاڤا دەکات بۆ ئەو کەرنەڤاڵە وەرزشییەی لە ئیسکان ڕێکی خستووە و دەڵێت "وەک چۆن گرنگیدان بە گەنجان لە کارنامەی کابینەی نۆیەم هاتووە، ئەرکی هەموو لایەکە گرنگیان پێبدات، ئەو کارەی ئاڤاش جێگەی ڕێزە".
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاڤا کەرنەڤاڵێکی وەرزشی لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر ڕێکخستووە و سێ شاشەی گەورەی لە شەقامەکە داناوە، گەنجان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەولێر دەهێنێت بەمەبەستی سەیرکردنی یارییەکە.
لێدوانی فەرمی: نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستان کارەکانی ئاڤا و ئەو هەنگاوەی بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت: سوپاسی ئاڤا دەکەم لەو هەنگاونانەی وەک کەناڵێک کە گرنگی بە خێزان دەدات، جێگەی ڕێز و دەستخۆشییە و ئەرکی هەموو لایەنێکە گرنگی تایبەت بە لاوان بدات، وەک چۆن لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا ئاماژەی بە گرنگی گەنجان کراوە.
زانیاریی زیاتر: نامیق هەورامی جەخت دەکاتەوە کە شێواز و ستایلی ئاڤا لە کاری میدیاییدا نوێیە و گرنگی بەو توێژانە دەدات کە ئایندەی وڵاتن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشیکردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات