وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەبارەی چێنەر & برادەران: سوپاس ئاڤا بۆ ئەو هەنگاوە جوانەتان
- کوردستان
- 1 حوزەیران

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان
ئاڤا نیوز
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ستایشی ئاڤا دەکات بۆ کۆکردنەوەی گەنجان لە شەقامی ئیسکانی هەولێر بۆ سەیرکردنی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و دەڵێت "سوپاس ئاڤا بۆ ئەو هەنگاوە جوانەتان".
لێدوانی فەرمی: حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەبارەی چێنەر & برادەران دەڵێت: سوپاس ئاڤا بۆ ئەو هەنگاوە جوانەتان، بۆ کۆکردنەوەی وەرزشدۆستان لە هەموو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و میوانداریکردنیان بۆ هەولێری پایتەخت، ئەم هەنگاوە دەچێتە بواری گرنگیدان بە وەرزشوانی و دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی گەنجان لە کاری خراپەکاری دیاردە دزێوەکان، هیوادارین بە سەرکەوتوویی کارەکان کۆتاییان پێ بێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاڤا کەرنەڤاڵێکی وەرزشی لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر ڕێکخستووە و سێ شاشەی گەورەی لە شەقامەکە داناوە، گەنجان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەولێر دەهێنێت بەمەبەستی سەیرکردنی یارییەکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات