
پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکان هەڕەشەی بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، لەگەڵ ئەوەن کە هەڵبژاردنەکە بە شێوەی یەک بازنەیی بێت، هەروەها ئەگەر کورسیی پێکهاتەکانی کوردستان دابەشی سەر پارێزگاکان بکرێت، پێکهاتەی تورکمان هەڕەشەی بایکۆتکردنی پرۆسەکە دهكات.
لەلایەکی دیکە مهسیحییهكان لەگەڵ ئەوە نین کورسیی کۆتاکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێن، وەک ئەوەی هەندێک لایەن داوای دەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانە و یهكێتی جەخت له سكاڵاكهی دەكاتەوە، كۆمیسیۆنیش كاتهكه دیاری دهكات، سهرجهم لایهنهكان قسهیان بۆ ئاڤامیدیا كردووه و زانیاریی زیاتر دهخهنهڕوو.
كۆمیسیۆن كورسییهكانی دابهش كردووه
دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی 03-12-2023، داوای لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان عێراق كرد، بۆچوونی خۆی بخاتەڕوو، كۆمیسیۆن لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی هەمواركراو، هەرێمی كوردستان دەكرێت بە سێ ناوچەی هەڵبژاردن و 111 كورسییەكەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەش دەبێت بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا:
پارێزگای هەولێر: 38 كورسی
پارێزگای سلێمانی: 45 كورسی
پارێزگای دهۆک: 28 كورسی
كورسیی كۆتای پێكهاتەكان
11 كورسییەكەی كۆتای پێكهاتەكانیشی بەمشێوەیە دابەش كردووە بەسەر بازنەكاندا:
پارێزگای سلێمانی: چوار كورسیی كۆتای بەردەكەوێت، دوو كورسیی توركمان و دوو كورسیی مەسیحی
پارێزگای هەولێر: چوار كورسیی "كۆتا"ـی بەردەكەوێت، دوو كورسیی توركمان و دوو كورسیی مەسیحی
پارێزگای دهۆک: دوو كورسیی كۆتای پێكهاتەكانی بەردەكەوێت، یەک كورسیی توركمان و یەک كورسیی ئەرمەن و یەک كورسیی مەسیحی
بۆچوونی پێكهاتهكان
"پێکهاتەکان لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە یەک بازنە بکرێت، ئێمە وەکو پێکهاتەی تورکمان بەتەواوەتی ئەم دابەشکردنە رەت دەکەینەوە، چونکە 95%ـی پێکهاتەی تورکمان لە شاری هەولێر نیشتەجێن". ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، وای گوت.
سەبارەت بە پرسی دابەشكردنی شەش كورسی كۆتای پێكهاتەی مەسیحی، رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بەیت نەهرەین بۆ ئاڤامیدیای گوتی: "دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی هەڵوێستی خۆمان رادەگەیێنین".
بڕیاری دادگهی فیدراڵی كاتی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دیاردهكات
بڕیارە 21-01-2024، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو سكاڵایە رابگەیەنێت كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماری كردووە و تێیدا داوای هەمواری پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن دەکات.
ههڵویستی پارتی و یهكێتی
پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانە لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەکانی عێراق، چونكه داوا دهكات بۆ ههڵبژاردنی كوردستان كار بە یاسای ساڵی 2018ـی پەرلەمانی كوردستان بكرێت. یهكێتی جەخت له سكاڵاكهی دەكاتەوە كه لە دادگەی فیدراڵی تۆمار كردووە بۆ ئەوەی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دابنرێت و كار به یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان ژمارەی 12ـی ساڵی 2018ـی هەمواركراو بكرێت.
هاوار محەممەد، گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئاڤامیدیا ئاماژەی بەوە دا، "ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەناکاو ئەو بڕیارەی دا کە ناتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەببات".
"یەكێتی پشتئەستوورە بەو جەماوەرە دڵسۆزەی كە هەیەتی بۆیە هەرگیز لە هەڵبژاردن نەترساوین و ئامادەییمان هەیە لەهەر كات و ساتێكدا بچینە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، سكاڵایەكمان لە دادگەی فیدراڵی تۆماركردووە بۆ ئەوەی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دابنرێت." ئهمە قسهی سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ ئاڤامیدیا.
وادەی بەڕێوەچوونی ههڵبژاردن
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی 03-08-2023 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-02-2024ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، ئەوەش دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بهڵام كۆمیسیۆن وادەكهی دواخست.
كۆمیسیۆن له رێككهوتی 02-01- 2023، بە نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی ناتوانن لە 25ـی شوبات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن، لەهەمانکات داوای دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە دادگهی فیدراڵی لەسەر سکاڵای یەکێتیی لەبارەی پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن و کۆتاکان 21ـی ئەم مانگە بڕیاری خۆی بدات. بە تەواوبوونی وادەی یاسایی کۆمیسیۆن لە مانگی له 07-07-2024، هێشتا گومان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دروست دەکات، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق به ئاڤامیدیای راگهیاند: "پێشنیازمان بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمى كوردستان كردووه بە هەماهەنگی كۆميسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێكەوە وادەیەكی ديكه دابنرێت، پێویسته كاتهكهش دوای بڕیاری دادگهی فیدراڵی دیار بكرێـت."
ئهمساڵ ههڵبژاردن دهكرێت
پهپێی ئهو زانیارییانهی دهست ئاڤامیدیا كهوتووه، بڕیاره لهنێوان ناوهڕاستی مانگی پێنج بۆ مانگی شهشی ئهمساڵ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان بكرێت، به هەماهەنگی كۆميسیۆنی هەڵبژاردنەكان، سەرۆكایەتیی هەرێمى كوردستان و لایهنه سیاسیهكانی ههرێمی كوردستان.
كۆی ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان دەبێت لە خولی شەشەمی پهرلهمانی كوردستان 3 ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەسه.

شاد فاروق
CDO
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان