
وێنەی ئەو ئەکادیمییە عێراقییەی باس لە دزرانی جانتاکەی دەکات
ئاڤا نیوز
ئەكادیمییەكی عێراقی بانگەشەی ئەوە دەكات لە دیدارێكی دەستەی دەستپاكی جانتاكەی دزراوە، دەستەی دەستپاكیش گومانی هەیە و داوای ڕوونكردنەوەی زیاتری لێدەكات، ڕووداوەكەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
چیرۆكی سەرەكی:ڕۆژی پێنچشەممە، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دیداری ئەنجوومەنی پارێزگاکان و بە سەرپەرشتیی دەستەی دەستپاکی عێراق و دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان دەستیپێکرد کە چەندین بەرپرس و ئەکادیمی و کەسایەتی تێیدا بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: محەممەد مەیالی، ئەکادیمیەکی عێراقییە دەڵێت: "لە میانی بەشداری کردنم لە دیداری پارێزگاکان بە ئامادە بوونی سەرۆکوەزیران و دەستەی دەستپاکی لە کاتی پشوودا جانتاکەم لە لایەن یەکێک لە بەشداربووەکانەوە دزرا".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دەستەی دەستپاكی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا گومانی خۆی لە دیارنەمانی جانتای ئەو ئەكادیمییە عێراقییە دەردەبڕێت، داوای ڕوونكردنەوەشی لێدەكات كە ئایا جانتاكەی خۆی دزراوە یاخود ئەو جانتایایە كە لە كۆنفرانسەكە دابەش كراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی دەستەکە هیچ کەسێک بۆی نیە لەو کۆنفرانسانە جانتای تایبەت بباتە ژوورەوە و دەشڵێت" ئەگەر جانتای کۆنفرانسەکە بێت موڵکی ئەو نیە و جانتای تایبەتی خۆشی بێت کارێکی نایاسایی کردووە کە بردوویەتیە ژوورەوە و دەشبوو هێزە ئەمنییەکانی ئاگادار بکردایەتەوە و سەیری کامێراکان بکرایەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە