
گۆشەیەک لە بەنداوی دهۆک- وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی خنکان، مەلەکردن لە بەنداو و ئاوەکانی سنووری پارێزگاکە قەدەغە دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاونیشتمانییانە. مەلەکردن لەو شوێنانە، دەبێتە مەترسی بۆسەر ژیانیان.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە وەرزی هاوین، ئەوانەی خولیای مەلەکردنیان هەیە، لە بەنداوەکانی دهۆک و چەندین شوێنی دیکە ڕووبەڕووی مەترسیی خنکان دەبنەوە، بۆیە مەلەکردن لە بەنداو و ئاوەکانی سنووری پارێزگای دهۆک قەدەغە دەکرێت".
ئەوەی پێوستە بیزانیت: مەلەکردن لە ئاوی بەنداوی دهۆک، خنس لە قەزای شێخان و خابیر لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قەدەغە دەکرێت، هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.
باکگراوند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، شەش کەس لە بەنداو و ڕووبارەکانی پارێزگای دهۆک خنکاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین