چەند پەرلەمانتارێک دوای جیابوونەوەیان جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە ڕیزی تەقەدووم
- عێراق
- 12 حوزەیران

وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەشێک لەو پەرلەمانتارانەی ساڵی ڕابردوو لە تەقەدووم جیابوونەوە، جارێکی دیکە گەڕانەوە نێو ڕیزەکانی پارتەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ناکۆکییان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی ـ سەرۆکی تەقەدووم، لە ساڵی 2023 چوار پەرلەمانتاری پارتەکە جیا بوونەوە، بەڵام دووانیان بە فەرمی گەڕانەوە نێو پارتەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەلاح زێدان، پەرلەمانتار و سەرۆکی پارتی تەجدید، گەڕانەوەی خۆی و یوسف سیباعی، بۆ ڕیزەکانی پارتی تەقەدووم ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: مەروان زێدان کە برای فەلاح زێدانە و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵە، لەگەڵ براکەی و یوسف سیباعی، چوونە نێو ڕیزی پارتەکەی حەلبووسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو، 11 پەرلەمانتار و ئەندامی ئهنجومهنی پارێزگاکان، له پارتهکهی حهلبووسی جیابوونەوە و 'هاوپەیمانیی موبادەرە'یان دامەزراند.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە