
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لەکاتی پێشوازیکردن لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرچاوە: AA
ئاڤا نیوز
دوای 18 ساڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و کەسی یەکەمی ئاکپارتی، تووڕەییەکەی بەرامبەر جەهەپە شکاند و سەردانی پارتەکەی کرد، چایەکی دیبلۆماسی و قاوەیەکی دۆستانەی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتەکە خواردەوە.
بۆچی گرنگە: نزیکبوونەوەی دوو پارتە زلهێزەکەی تورکیا، هیوای چارەسەرەکردنی کێشەکانی بە خەڵکی تورکیا بەخشیوە.
لێدوانی فەرمی: فاروق کڵچ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: تورکیا ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکگرتوویی نێوان پارتە سیاسییەکان هەیە، ئاکپارتی دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا ڕێکبخاتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: کەسایەتی ئۆزگور بەوەی هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی خواستی نزیکبوونەوەی نیشانداوە، جیاوازترە لە کەمال کڵچدار ئۆغڵوی سەرۆکی پێشووی پارتەکە، هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەردۆغان ئەو میواندارییەی قبوڵ کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا نیوزدا کە ئایا ئەو سەردانە چ پەیامێک دەگەیێنێت، گوتی: "وێنەکەی دوێنێی ئەردۆغان و ئۆزەل، ئەو وێنەیە بوو کە میللەت دەیویست بیبینێت".
باکگراوند: 18 ساڵ لەمەوبەر ئەردۆغان کاتێک سەرۆکوەزیران بوو، لە کاتی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی جەهەپە سەردانی ئەو پارتەی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات