![وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا [پێنتاگۆن]](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fassets.ava.news%2Fnews%2F7906%2FGWtIgLxVCLbA9rSpv6Gg.jpg&w=3840&q=80)
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا [پێنتاگۆن]
ئاڤا نیوز
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا [پێنتاگۆن] ڕایدەگەیێنێت کە ئەمریکا لەگەڵ پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی دیکە لە هاوکاریی بەردەوامدا دەبێت تاوەکو دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئەو هێزانە ئەوەندە بەتوانان کە بتوانن ڕێ لە سەرهەڵدانەوەی داعش بگرن.
لێدوانی فەرمی: جەنەڕاڵ پات ڕایدەر، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پێنتاگۆن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە ناویشیاندا پێشمەرگە، کاریگەرییەکی گەورەیان لە سەر نەهێشتنی تواناکانی داعش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی هەبوو، وەک ئەوانەی دەیەیەک لەمەو پێش ئەنجامیان دەدان. بۆیە توانایی و کاریگەریی ئەم هێزەکان لە ناوچەکەدا گرنگە".
زانیاریی زیاتر: جەنەڕاڵ پات ڕایدەر دووپاتی دەکاتەوە کە "بەردەوام دەبین لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا، لە ناویشیاندا پێشمەرگە، کاتێک کە هەڕەشەی داعش لە هەبێت، ئەوەی پێویستە ئێمە بیکەینە دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە داعش نەتوانێت سەرهەڵبداتەوە بەو جۆرەی کە ئێمە پێشتر بینیومانە، هەروەها دڵنیا بینەوە لەوەی کە لە هەمان کاتدا هاوبەشەکانمان پێویستیان بەوە هەیە کە ئەو توانایەیان هەبێت کە بتوانن دڵنیا ببنەوە لەوەی کە داعش ناگەڕێتەوە و تێکشکانی داعش بەردەوام بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گەورەیان لە تێکشکاندنی داعشدا هەبوو و ئێستاش ڕۆڵێکی گەورەیان لە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیتر گەرووی هورمز کارتی بەهێزی گوشار نییە لەدەست ئێران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ ئاشکرا دەبێت؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج كۆچبەری كورد لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە