
یەکێک لە پرۆژەکانی ئاو لە شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بە هۆی بوونی زانیاری لەسەر بەئامانجگرتنی پڕۆژەکانی ئاو بە "ژەهراویکردن یان بۆردوومانکردن" لەلایەن داعشەوە، بەغدا دەکەوێتەوە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانیاریی هەواڵگریی ورد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە گەیشتووە، "ئاماژە بۆ بەئامانجگرتنی پڕۆژەکانی ئاو لە بەغدا بە ژەهراویکردن یان بۆردومانکردن دەکەن لەلایەن داعشەوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە، خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بە پاراستنی پڕۆژەکانی ئاو لە بەغدا چوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە، دوای ئەوەی زانیارییان لەسەر هەڕەشەی بەئامانجگرتنی ئەو پڕۆژانە پێگەیشتووە.
ئەمەش بزانە: داوا کراوە ژمارەی پاسەوانەکانی پاراستنی دامەزراوەکان لەم ماوەیەدا بۆ سەر پرۆژەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەغدا زیاتر بکرێت.
بۆچی گرنگە: بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دانیشتووانی بەغدای ترساندووە و ترسیان هەیە سەرچاوەکانی ئاو ژەهراوی بکرێن یاخوود بتەقێنرێنەوە و بە هۆیەوە قەیرانی کەمئاوی سەرهەڵبدات.
نووسراوی نهێنی بەشی "هەواڵگری و ئاسایش" لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە