سێ جۆر ڤایرۆس لەنێو بەشێک لە کێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 2024-07-09

وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سێ جۆر ڤایرۆسی کوشندە لەناو بەشێک لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە، بەشێوەیەك لە 24 كاتژمێردا تەنیا لە یەك كێڵگە هەزار و 750 مریشک مرداربوونەتەوە.
وێنە گەورەكە: ساڵانە لە وەرزی هاویندا ڤایرۆسی جۆراجۆر بڵاو دەبنەوە، ڤایرۆسەکان لە جۆری (ئای بی، نیوكاسڵ و گەمبۆرۆ)ن، کە ڤایرۆسی کوشندەن بۆ پەلەوەرەكان.
لێدوانی فەرمی: نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە پارێزگای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لە كێڵگە پەلەوەرییەكان، زیانێكی زۆری گەیاندووە و تەنیا لە 24 كاتژمێردا هەزار و 750 مریشک لە یەك كێڵگەدا مرادربوونەتەوە و زیانەکانی زیاتریش دەبێت، چونکە ئەو ڤایرۆسە تا هەفتەیەک زیاتر تەشەنە دەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا پێویستە ڕێژەی شێ كەم بێت و پلەكانی گەرما نزم، ئەگەر نا لە كاتی بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ڤایرۆسێك لە وەرزی هاویندا بە خێرایی تەشەنە دەکات و زیانێکی زۆری دەبێت.
قووڵتر: ڤایرۆسی ئای بی و نیوکاسڵ، تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبن، کاریگەرییان لەسەر هەرس و دەمارەکانیش دەبێت، گەمبۆرۆ کاریگەری لەسەر بەرگری جەستە دەبێت و پەلەوەرەکان لاواز دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین