ئەردۆغان بۆ یەکێتی: تاوەکو لە پەکەکە دوورنەکەونەوە هەڵوێستمان ناگۆڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 تەممووز

ئاڤا نیوز
ئەردۆغان نوێترین هەڵوێستی لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، تاوەکو دەسەڵاتدارانی سلێمانی مەودایەک لە نێوان خۆیان و پەکەکە دانەنێن، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستیاندا ڕوونادات.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە بەتۆمەتی "هاوکاریکردنی پەکەکە" تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە، لە دوایین هەنگاویشدا بڕیارەکەی بۆ کۆتایی ئەمساڵ درێژکردەوە. ئەم بڕیارەش زیانی ملیۆنان دۆلاری بە پارێزگاکە گەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: تاوەکو دەسەڵاتدارانی سلێمانی مەودایەک لە نێوان خۆیان و پەکەکە دانەنێن، ئەوا هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئێمە بەدینایەت و گەمارۆی ئاسمانی بەردەوام دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان پەیام بۆ بەرپرسانی یەکێتی دەنێرێت و دەڵێت: "ئێمە گوتوومانە ئەگەر لایەنی سلێمانی هەندێک هەنگاو بگرنەبەر، هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستمان دەکەین، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات