
یەکەمجارە نرخی زێڕ دەگاتە ئەم ئاستە
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوو تۆمار کرد و نرخی ئۆنسێکی گەیشتە 2472 دۆلار.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نرخی زێڕ بە بڕی 0.13 بۆ 2465 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە، کە گرێبەستەکانی داهاتووشی بەڕێژەی 0.17% بۆ 2472.1 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێکی بەرزبووەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە هەرێمی کوردستان نرخی ئۆنسێک زێڕی عەیار 24 بۆ 595 هەزار دینار، عەیار 21 بۆ 520 هەزار دینار و عەیار 18 بۆ 445 هەزار دینار بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد. واتە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخی هەر مسقاڵێک بە نزیکەیی 15 بۆ 20 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: پێشبینییەکان بۆ دابەزاندنی نرخی سوو لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکاوە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو وای کرد نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبوونەوە تۆماربکات، بە تایبەت دوای ئەوەی جێرۆم پاوڵ سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند، چاوەڕێ ناکەن تاوەکو نرخی سوو بۆ ئاستی 2% دابەزێت، بەڵکو دەست بە ئاسانکاری سیاسەتی نەختینەیی دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە