
چەند خوێندکارێکی پۆلی 12 تاقیکردنەوە دەکەن- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆتایی پێهات، لە کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکاندا قوتابیان توشی تێکچوونی باری دەروونی و شڵەژان دەبن، پزیشكەكانیش لەوبارەیەوە ڕێنماییان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 08:00ی ڕۆژی هەینی 19ی مانگ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی چارەنووس و ئاییندەی قوتابی بەندە بە کۆنمرەی پۆلی 12، زۆربەی قوتابییان پێش وەرگرتنەوە یاخود دوای وەرگرتنەوەی ئەننجامەکان تووشی دڵەڕاوکێ دەبن، پسپۆرانیش قوتابییان ڕێنمایی دەکەن لەڕووی دەروونییەوە خۆیان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئامادە بکەن.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد قادر، پسپۆڕی دەروون دروستی بە ئاڤا نیوزی گوت: پێویستە مرۆڤ هەست و سۆزی خۆی بناسێتەوە، ئاساییە ئەگەر قوتابییان لەو کاتەدا هەست بە دڵتەنگی و شڵەژان یاخود ناخۆشی و بێزاری بکەن، بەڵام هەندێک خاڵ هەیە دەبێت لە بیریان بێت بەتایبەت ئەگەر کۆنمرەکەی خراپ بوو:
1- بیرت بێت ئەو کاتەی بەو هەست و سۆزە نەرێنیانەدا تێدەپەریت، تەنیا هەستێکی کاتین و کۆتاییان دێت.
2- بیر لەوە بکەوە کە تۆ ئێستا لە کوێیت و چەند ماندوو بوویت نەک بیر لە داهاتوو بکەیتەوە.
3- پێویستە لەگەڵ خۆمان زۆر باش و بە بەزەیی بین، ماندووبوونەکانی خۆمان لەبیربێت.
4- لە کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ڕاوێژ بە کەسانێک بکە یارمەتیت بدەن.
5- لەم چەند ڕۆژەدا هەوڵبدە دووربکەویتەوە لە هەواڵەکانی سۆشیاڵ میدیا.
6- لەگەڵ ئەو کەسانە دابنیشە کە لە هەستەکانت تێدەگات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا