هەواڵ

بەغدا بەپلان شوێنی عەمبارکردنی گەنمی جووتیاران لە کوردستان ناهێڵێت

مانگانە هەر پارێزگایەک بڕێک گەنمی بۆ دیاریکراوە پێویستە لە سایلۆی ئەو پارێزگایە بنێردرێت بۆ ئاشەکان تاوەکو بکرێتە ئارد و دابەش بکرێت. بەڵام لە ساڵێکدا چوار پشکی پارێزگاکانی کەرکووک و موسڵ هێنراون بۆ هەرێمی کوردستان و گەنمێکی زۆری ساڵی پار لە سایلۆکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ماوەتەوە