کوردستان

مەسرور بارزانی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باش و بەسوودمان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ هەبوو

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، دڵخۆشین کە ئەمریکا پشتیوانییەکی زۆرمان دەکات و داوامان لە مارکۆ ڕۆبیۆ کردووە سەردانی کوردستان بکات.