
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی 'پەیەدە'. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شاندێكی پەیەدە بەم نزیكانە سەردانی دیمەشق دەكات، بەمەبەستی گەڕێكی نوێی گفتوگۆ بۆ گەڵاڵەنامەی پرسی ئۆتۆنۆمی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
وێنە گەورەكە: دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا و هاتنەكایەی سیستمێكی نوێی سیاسی لە سووریا، داواكاریی كورد بۆ ئۆتۆنۆمی ناوچەیی سەریهەڵدا، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و هاوپەیمانەكانی، لە پێش هەمووشیانەوە توركیا، بە تووندی ڕەت كرایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات 'پەیەدە' تایبەت بە ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، "بەم نزیکانە شاندێک دەنێرین بۆ دیمەشق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئایندەی سیاسیی ناوچەکەمان و بەرەوپێشبردنی پرسی ئۆتۆنۆمی ناوچەیی، سەرەڕای دژایەتیی دەسەڵاتی نوێی سووریا بۆ ئەو گەڵاڵەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاكانی نزیك لە پەیەدە باس لەوە دەكەن، بەڵگەنامەی دیدگای کوردی کە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان واژۆیان کردووە، دەبێتە بنەمای دانووستان لەگەڵ دیمەشق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان