
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا عێراق بە وڵاتێکی بێسەروبەر ناودەبات و دەڵێت پەکەکە وەکو شێرپەنجە تێیدا بڵاوبووەتەوە. ئاشکراشی دەکات بیر لە دامەزراندنی هاوکاریی ئەمنیی هەرێمی لە ناوچەکە دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرەی هەرە دیاری دژ بە تورکیایە و لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان چالاکە، ئەنقەرەش بەردەوام هێرشیان دەکاتە سەر.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێیوایە پەکەکە سوود لە 'بێسەرووبەری'ـی عێراق وەردەگرێت و دەیەوێت لەوێوە سەقامگیریی تورکیا بەئامانج بگرێت. جەختیش لە پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی لە عێراق و سووریا دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: هاکان فیدان لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سکای نیوز ڕەتی کردەوە پشتیوانی هیچ وڵاتێک بن دەستوەردان لە ناوچەکەدا بکات، بەڵام ئاشكرای دەکات بیر لە دامەزراندنی هاوکاریی ئەمنیی هەرێمی لە ناوچەکە دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت "پەکەکە وەکو خانەی شێرپەنجە لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بە تەنیا کێشەی ئێمە نەماوە و بووەتە کێشەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات