سەرۆک بارزانی و کۆنسوڵی هۆڵەندا چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 4 ئاب

سەرۆک بارزانی و جاكۆ بریندز، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر. وێنە؛ بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی و کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە و چەندین بابەتی دیکە کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 4-8-2024، جاكۆ بریندز، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر بە مەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی، سەردانی سەرۆك بارزانی كرد، دواتریش سەرۆک بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد لەنێویاندا چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی سەرەڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەرک و ماندووبونی کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ جاكۆ بریندز خواست لە ئەرکە نوێکەیدا.
زانیاریی زیاتر: پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا، بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە، هەڕەشەکانی تیرۆر، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگۆ و ڕواندا ڕێککەوتنی ئاشتی لە واشنتن واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: لە ماوەی 15 ڕۆژدا وردبینی بۆ ناوی کاندیدان تەواو دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ناوی کەشتییەک دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئۆکراینا بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا باخچەیەک لە قەڵادزێ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی هۆنگ کۆنگ هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە عەزیەکانی شازادە دایانا بە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بە مەرج 30 ملیار دۆلار بە ئێران دەبەخشێت
26 حوزەیران
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک کرێکارێک لە نهۆمی 23ـی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گوتەبێژی یەكێتیی زانایان: لە هەوڵی گەڕاندنەوەی ماڵپەڕەكەمانین
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پسوولەی خۆراكی نوێ و تۆماركردنی منداڵی تازە دەستپێدەكات