
وێنەی ڕووی مانگ - RT
ئاڤا نیوز
دوای سێ ساڵ لێکۆڵینەوەی ورد و دڵنیابوونەوە، ڕێگەیەکی تەواو نوێ بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر ئاو دۆزراوەتەوە.
وێنە گەورەكە: پێشبڕکێ هەیە لە نێوان چین و ئەمریکا بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی سەرچاوەکان لەسەر مانگ، لە ساڵی 2020 هەندێک خاکی مانگ لە لایەن زانایەکی چینی هێنرایەوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ توێژینەوەی وردی لەسەر کرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی "شینهوا"ی چینی بڵاویکردەوە: ئەو ئەنجامانەی زانایانی پەیمانگەی نینگگو بۆ زانستی کەرەستە و ئەندازیاری لە ئەکادیمیای زانستی چینی بەدەستیان هێناوە دەرکەتووە: ئەو خاکەی لە سەر مانگ هێنراوەتەوە یەدەگی زۆری هایدرۆجینی تێدایە، ئینجا کاتێک هایدرۆجین گەرم دەکرێت، کارلێک دەکات لەگەڵ ئۆکسیدی ئاسن کە لە کانزاکاندا هەیە بڕێکی زۆر ئاو بەرهەم دەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوت، دەتوانرێت لە گەرمکردنی یەک گرام خاکی مانگ -76-51 میلیگرام ئاو بەدەستبهێنرێت. واتە 51-76 کیلۆ ئاو لە گەرمکردنی یەک تۆن خاکی مانگەوە دەستدەکەوێت، یەکسانە بە 100 بوتڵی 500 ملیلیتری و ئەمەش ئاو بۆ 50 کەس لە ڕۆژێکدا دابین دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
34 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب