
فیلمی کفن لەلایەن ئاڤامیدیا و میترۆنۆم پرۆداکشنەوە بەرهەم هاتووە
ئاڤا نیوز
فیلمی کفن فیلمێکی ترسناکی سینەمایی کوردییە و ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە لە سینەماکانی کوردستان و عێراق نمایش دەکرێت، ڕەخنەگرێکی سینەمایی دەڵێت: "تەکنیکی دەنگ، میوزیک و وێنەگرتنی فیلمی کفن لە ئاستی سینەمای جیهانییە".
لێدوانی فەرمی: ژیر زیاد، ڕەخنەگری سینەمایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "فیلمی کفن هەرچەندە لەڕووی ناوەرۆک و گێڕانەوەی چیرۆکەوە تا ڕادەیەک کەموکوڕی هەیە و دەکرا باشتربێت، بەڵام تەکنیکی دەنگ، میوزیک و وێنەگرتن لە ئاستی سینەمای جیهانییە و داوا لە خەڵک دەکەم بچن فیلمەکە ببینن".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەگەری بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکە، ئەم ڕەخنەگرە سینەماییە گوتی: "چیرۆکی فیلمەکە بەجۆرێک بەجێهێڵراوە دەکرێت بەشێکی دیکەی بەدواوەبێت و هیوادارم بەشی دووەمی فیلمی کفن لەپێناو گێڕانەوە و تەواوکردنی چیرۆکی فیلمەکە بەرهەمبهێنرێت".
وێنە گەورەکە: فیلمی کفن لە دەرهێنانی سرووشت عەبەڕەشە و باهۆز نەسرەدین پرۆدیوسەری فیلمەکەیە، هەریەک لە چریکە عەبەڕەش و نزار سەلامی و کارۆ سەوز ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەن، فیلمی کفن لەلایەن ئاڤامیدیا و میترۆنۆم پرۆداکشنەوە بەرهەم هاتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فیلمی "رسالە" یەکەم فیلمی تایبەتە بە هاتنی ئایینی ئیسلام
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا