نەتەنیاهۆ حەماس بە ڕەتکردنەوەی مەرجەکانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 ئەیلوول

بێنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل حەماس بەوە تۆمەتبار دەکات "هەموو ئەو داواکارییانە ڕەتدەکاتەوە" کە لە میانی دانووستانە نێودەوڵەتییەکاندا پێشنیارکرابوون بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو بارمتانەی دەستبەسەرکراون.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی حەماس شەش بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە کوشت، نەتەنیاهۆ دەیەوێت لەگەڵ حەماس ڕێکبکەوێت بۆ گەڕانەوەی بارمتەکانی دیکە کە هێشتا لە ژیاندا ماون، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی تەلئەڤیڤ لە ئیسرائیل و داوای ڕێکەوتن و ئازاد کردنی بارمتەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: کاتێک هەوڵ دەدەین بنەمایەک بۆ دەستپێکردنی دانووستان بدۆزینەوە، ئەوان ڕەتیدەکەنەوە و دەڵێن، هیچ شتێک نییە بۆ گفتوگۆکردن. بۆیە هیوادارم ئەوە بگۆڕێت چونکە دەمەوێت ئەم بارمتانە ئازاد بکرێن.
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: نەتەنیاهۆ هەوڵ دەدات خۆی لە ناڕەزایەتی خەڵکی ئیسرائیل بپارێزێت، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بەوەی وەک پێویست هەوڵی نەداوە بۆ پاراستنی بارمتەکان.
باکگراوند: ماوەی 11 مانگە شەڕ لە غەززە بەردەوامە و زیاتر لە 40 هەزار خەڵکی غەززە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات