
داواکاری دامەزراندن، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی نزیکەی 30 هەزار دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکرد، بۆ کوردستان بڕیارەکە ئەو دەرچووانە دەگرێتە کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، بەڵام دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ هەزاران دەرچووی زانکۆکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە، دامەزراندن سێ یەکەمەکانی زانکۆ، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، هەڵگرانی بڕوانامەی ماستهر و دکتۆرا دەگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان، ئەمڕۆ فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی 29 هەزار و 882 دەرچوویی کۆلێژ و پەیمانگا پزیشییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەرچوو، ئەوانەشی ناوییان دەرچووە بۆ دەستبەکاربوونیان دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراندنەکە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاکانی ههرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە، بەڵام بهو مهرجهی دانیشتووی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بن.
لەلایەکی دیکەوە: سەعد ئهللامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ڕاژهی فیدڕاڵی به ئاڤا نیوزی گوت: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە 2024-8-29 ڕەزامەندییان داوە بۆ دامەزراندنی 28 هەزار و 400 دەرچووی زانکۆ لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان.
بۆ دۆزینەوەی ناوی دەرچووان کلیک بکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە