ئاڤا نیوز
مەلا بەختیار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا باس لە داخستنی دەزگای چاودێر دەکات و دەڵێت: سەرانی ئێستای یەکێتی لە سێبەری خۆشیان دەترسن.
وێنە گەورەکە: دوێنی پێنجشەممە هێزێکی چەکداری کۆماندۆ دەچێتە باڵەخانەی چاودێر لە سلێمانی، دەست بەسەر تەواوی کەلوپەلی ناو بیناکەدا دەگرن و ناوەندەکەش دادەخەن، دواتر کاردانەوەی تووندی مەلا بەختیار و سەنتەری میترۆ و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی بەدوا داهات.
لێدوانی فەرمی: مەلا بەختیاری لەبارەی داخستنی چاودێر ڕایگەیاند: "پێنجی ڕەشی ئەیلوول سیاسەتێکی تازەیە و ئەوانە لە سێبەری خۆشیان دەترسن، هەموو ئەوانەوی ئۆپۆزیسیۆنن و ڕەخنەیان هەیە، بیر لە ئازادییەکی جوان و مافی ژن و حکومەتێکی هاوچەرخ دەکەنەوە لە سلێمانی، دەبێ لە خۆیان بترسن".
مەلا بەختیار ڕاشگەیاند: "عەیبە مرۆڤ ئەوەندە کۆیلە و شەرمەزار بێت بە بڕیاریک بچێتە سەر ماڵەکەم کە سەدان جار نانی لێ خواردووە، لە ئەمڕۆوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی فێستیڤاڵی گەڵاوێژەوە مەلا بەختیار گوتی: هەوڵ دەدەین فێستیڤاڵەکە ساز بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای چاودێر، دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە و لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی چاپکردنی ڕۆژنامە و چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانی کاری کردووە، مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتی خاوەنداریەتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران