
مەلا بەختیار و لۆگۆی چاودێر
ئاڤا نیوز
دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخەی دوێنێ دروستبوو کە ئەوان وەک "تاوانی ڕەشی 5ـی ئەیلوول" ناوی دەبەن، ناتوانین سیمینار ڕێکبخەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی هەینی 06-09-2024 ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر ڕایگەیاند: ماوەی سێ ساڵ زیاترە بەردەوام هەموو ڕۆژانی شەممەیەک لە ناوەندەکە، سیمیناری فکری، فەلسەفی، سیاسی، ڕووناکبیری و ئەدەبی دەکات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی تاوانی ڕەشی 5ـی ئەیلوول کە بەرامبەر ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر کرا، ئەم شەممەیە سیمینارەکە ناکرێت".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی ناوەندی چاودێر، بڕیار بووە سیمینارەکەی بەیانی بۆ ئەبوبەکر کاروانی بێت، بەڵام داوای لێبووردن دەکەن و بەڵێن دەدەن هەفتەی داهاتوو سیمینارەکان دەستپێبکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی دوێنێ هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی دەستی بەسەر باڵەخانەی دەزگای چاودێر لە گردی ئەندازیارانی شاری سلێمانیدا گرت کە هەریەکە لە ڕادیۆی مەدەنیەت، پلاتفۆرمی دابڕان، بنکەی گەلاوێژ، ماڵپەڕی گەلاوێژ، ماڵپەڕی چاودێر، ماڵپەڕی ڕوانگە و ڕەخنە، پڕۆژەی پەیکەرسازیی چاودێر، گەلەری چاودێر، هۆڵی کۆنفراسی "شەهید ئازاد هەورامی" و کتێبخانەیەک کە 10 هەزار سەرچاوەی تێدایە، هەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات