
تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق, وێنە: thenationalnews
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادهی کۆتایی كارهكانی له عێراق، تیمی بەرپرسی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش 'یونیتاد'، زانیاری دهربارهی هاوكارێكانی بۆ ههڵدانهوهی گۆڕه بهكۆمهڵهكان و پێناسهی قوربانیان ئاشكراكرد .
وێنە گەورەکە: بهپێی ماڵپەڕی هەواڵی OCHAـی نەتەوە یەکگرتووەکان، تیمی UNITAD پاڵپشتی دارایی بە بەهای زیاتر لە 2.4 ملیۆن دۆلار پێشکەش به عێراق کردووە بۆ کڕینی ئامێری شیکاری پێشکەوتوو، تاقیگەی پزیشکی دادوەری دیجیتاڵ، ئامێر و کەرەستەی تایبەتمەند بۆ بەڵگەنامەکردن و شیکردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان .
لێدوانی فەرمی: ئانا پیرۆ لۆبیس، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق "یونیتاد" ڕایگەیاند: دوای تەواوبوونی ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق مانگی داهاتوودا، بهغدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە پێناسهی تاوانهكانی داعش لهسهر ئاستی جیهاندا بۆ ئهوهی لێپرسینەوە لە تاوانباران بكرێت.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکارییەکانی ڕێکخراوی یونیتاد ڕۆڵی سهرهكی ههبووه بۆ هەڵدانهوهی 68 گۆڕی بەکۆمەڵ و دەرهێنانی ڕوفاتی زیاتر لە 900 قوربانی و کۆکردنەوەی بەڵگە لەو شوێنانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە