
وێنەی کەسێکی ڕفێندراو - العربیة
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییەکی عێراقی بۆ هاوسەرگیری دەچێتە سووریا، بەڵام لەلایەن باندێکەوە دەڕفێنرێت، تاوەکو هێزە ئەمنییەکان بەهانایەوە دەچن و دەیگەڕێننەوە بۆ عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ئەبو حەسەن حەمید موساعید، هاووڵاتیەکی عێراقییە لە شاری بەسرە بۆ هاوسەرگیریکردن لەگەڵ کچێکی سووری ڕوو لە سووریا دەکات، بەڵام لە ناوچەی بەیازە لە دەوروبەری شاری حومس لە لایەن باندێکەوە دەڕفێنرێت و بۆ سێ هەفتە لەلایەن باندەکە بە دەستبەسەرکراوی دەمێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوای هەوڵێکی زۆری باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق و بەیرووت، بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق و بە پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا و لوبنان، توانرا ئەو هاووڵاتییە ڕزگار بکرێت.
زانیاریی زیاتر: باندەکە لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەبو حەسەن، داوای 500 هەزار دۆلاریان کردبوو، بەڵام باڵیۆزخانەی عێراق و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی بێ ئەوەی دانوستان لەگەڵ باندەکە بکەن، توانیان هاوڵاتییە عێراقییەکە ڕزگاری بکەن. تۆمەتبارانیش دەستگیر کران و دەدرێنە لایەنی پەیوەندیدار و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە