وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل قسە بۆ ئاڤا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 ئەیلوول

دیمەنی یەکێک لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوون : the new arab
ئاڤا نیوز
وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ئاشکرای دەکات بەهۆی ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن سوپای ئیسرائیل و مەترسی بەئامانجگرتنیان، بەشێک لە دانیشتووانی گوند و شار و شارۆچکەکانی باشووری لوبنان ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن و بەرەو ناوچە ئارامەکان کۆچ دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە بەردەوامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان، ئاستی هەڕەشە و مەترسییەکان لە هەڵکشاندایە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسرائیل لەڕێگەی ناردنی 80 هەزار نامەوە داوایکرد خەڵکی باشووری لوبنان ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
لێدوانی فەرمی: زیاد مکاری، وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان بە ئاڤا نیوزی گوت: دانیشتووانی بەیرووت و هەندێک ناوچەی دیکەی لوبنان لە ڕێگەی هێڵی تەلەفۆنی ماڵان (نۆرماڵ)ەوە پەیوەندییان پێگەیشتووە و سەرچاوەکەی هێزی داگیرکاری ئیسرائیل بووە، تیایدا داوای چۆڵکردنی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون لە هاووڵاتیان کراوە.
وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ئاشکراشی کرد لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا داوا لە هاووڵاتیان کراوە بەتایبەت ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن کە حیزبوڵڵا وەک بنکە و بارەگا بەکاریان دەهێنێت یان لە بنکە و بارەگاکان نزیکن، " بۆیە ئێستا دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەستیان بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان کردووە، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە ماڵەکانیان بۆردوومان بکرێن".
باکگراوەند: ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی دەیان فڕۆکەی جەنگییەوە زیاتر لە 150 شوێنی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆردوومان کرد، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماری زیانە گیانییەکانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، 100 کەس کوژران و زیاتر لە 400 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات