ئاڤا نیوز
بۆ گەشتێكی زستانە لە بەغداوە هاتووەتە گۆمی فێڵاو لە باڵەكایەتی، بەڵام دیمەنی كۆبوونەوەی پاشماوەی سەردانكەرانی پێش خۆی ئەوەندە نیگەرانی كرد، نەیتوانی هەمان دیمەن لەپاش خۆی بەجێبهێڵێت.
عەباس تەمەنی 25 ساڵە و عاشقی سرووشتە، سەرسامە بە جوانییەكانی سرووشتی كوردستان و هەركات دەرفەتی بۆ ڕەخسابێت لەگەڵ هاوڕێكانی لە خێمەیەكدا لە نێو سرووشتی ناوچە شاخاوییەكاندا رۆژی كردووەتەوە.
گەشتی ئەمجارەشی بۆ چێژ و خۆشی بوو، بەڵام لە سەرمای ژێر سفری باڵەكایەتیدا 15 رۆژ مایەوە و لەنێو ئاوە ساردەكەی گۆمەكەدا زیاتر لە 20 كیسی گەورە پاشماوەی سەیرانكەرانی كۆكردووەتەوە و سیمای جوانی سروشتی بۆ فێڵاو گەڕاندەوە.
گۆمی فێلاو یەكێكە لە بەنێوبانگترین گۆمەكانی هەرێمی كوردستان، سێ هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە، گۆمەكە دەكەوێتە بەرامبەر چیای حەساری سەكران و نۆ كیلۆمەتر لە قەزای چۆمان و 130 كیلۆمەتر لە هەولێر دوورە و لە هەر چوار وەرزی ساڵدا گەشتیارێكی زۆر رووی تێدەكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە شێخان لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانەکانی عێراق بۆ چۆڵکردنی کەمپی هۆڵ پێویستییەکی ئەمریکایە