ئیسرائیل: وەڵاممان بۆ ئێران ورد، خوێناوی و لەناکاو دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 تشرینی یەکەم

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل لەگەڵ وێنە مووشەکە دوور هاوێژەکانیان، وێنە: disruptionbanking
ئاڤا نیوز
کابینەی جەنگی ئیسرائیل سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی ئێران و دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان پلانی وەڵامدانەوەکە پەسەند دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، سوپای ئێسرائیل بە هێرشی ئاسمانی حەسەن نەسروڵڵای لەنێو باڵەخانەیەک لە باشووری بەیرووت کردە ئامانج و دواتر چەند سەرکردەیەکی تری ئەو حیزبە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و لەبەرامبەردا ئێران 200 مووشەکی بالیستیکی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد.
لێدوانی فەرمی: یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند وەڵامەکەیان ورد، خوێناوی و لەناکاو دەبێت. هاوکات ئیسرائیل لە داڕشتنی پلانەکەیدا لەگەڵ ئەمریکا لە ڕاوێژدایە و دەیەوێت بۆچوونی ئەمریکاش وەربگرێت و دوای یەکلاکردنەوەی پلانەکەش ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان: پەسەندکردنی پلانەکە پێویستیی بە کۆبوونەوەی کابینە نییە، بەڵکو ئەندامەکانی دەتوانن لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دەنگی لە سەر بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە هۆشداری داوە لەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات