سیداد بارزانی: دەیان کەس لەسەر بیروڕای جیاواز لە دەڤەری ڕاپەڕین خەڵتانی خوێن کراون
- کوردستان
- 13 تشرینی یەکەم

سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە دەڤەری پشدەر و بیتوێن
ئاڤا نیوز
سیداد بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵێکی بانگەشەی پارتی لە دەڤەری پشدەر و بتوێن دەڵێت، ئەم دەڤەرە لانکەی شۆڕش و خەبات بووە، بەڵام وەک پێویست لەڕووی ئاوەدانی و گەشەپێدان و خزمەتگوزاری بایەخی پێنەدراوە، ئۆباڵی ئەمەش دەخاتە ئەستۆی حیزب و لایەنی دەسەڵاتداری ئەو سنوورە.
چیرۆکی سەرەکی: لیستی 190ی پارتی بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دەڤەری پشدەر و بیتوێن کەرنەڤاڵێکی ڕێکخست. ناوبراو گوتارێکی پێشکەش کرد و لە ڕستەیەکدا هەموو شتێکی بڕاندەوە: "بە ڕێگایەکدا هاتین بۆ دەڤەری ڕاپەڕین ساڵانی نەوەدەکان ڕێگاکە باشتر بوو، خەڵکی دەڤەرەکە دەتوانن لەسەر سندووقی دەنگدان ئەو ڕێگەیە بکەنە پێوەر بۆ ئەوەی بزانن کێ خزمەت دەکات".
لێدوانی فەرمی: سیداد بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی ئازادی و سەقامگیری دەڤەرەکە کرد و گوتی: دەیان کەس لەسەر بیروباوەڕی جیاواز لە دەڤەری ڕاپەڕین خەڵتانی خوێن کراون. باسی لەوەش کرد ئاگادارن پارتییەکانی ئەو سنوورە بەهۆی پارتیبوونیان دووچاری فشار و مەحروومیەت بوونە، لەبەرامبەر ئەوەدا سوپاسی سەرۆک بارزانی پێگەیاندن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 30 ساڵی ڕابردووی بەبیرهێنایەوە و گوتی: "پارتی حیزبی یەکەم و براوەی یەکەم بووە، بە پشتیوانی خوای گەورە و هیمەتی ئێوە، پارتی هەر یەکەم دەبێت و دەیبەینەوە، بردنەوەی پارتی بەمانای مانەوەی کوردستان و بەهێزترکردنێتی، پارتی حیزبی ئارامی و ئاوەدانی و ئاشتی و بونیاتنانە، نەوەک ڕووخاندن و تێکدان، لە 20 ئۆکتۆبەر بە هەمان حەماستی داستانی پردێ و سحێلا سەرکەوتن تۆمار دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- کولتوور
- 39 خولەک لەمەوپێش
فیلمی "رسالە" یەکەم فیلمی تایبەتە بە هاتنی ئایینی ئیسلام
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
31 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
58 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا