بەهۆی هەبوونی بەکتریا لە ساندویجێک پشکەکانی ماکدۆناڵدز بەڕێژەی 6% دادەبەزن
- بژاردە
- 26 تشرینی یەکەم

لۆگۆی زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی ماکدۆناڵدز
ئاڤا نیوز
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی پێکهاتەکانی ناو ساندەویچێکی ماکدۆناڵدز کەسێک گیانی لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش تووشی بەکترایا بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی لە ئەمریکا ڕایگەیاند: بەهۆی خواردنی ساندەویچێکی ماکدۆناڵدز کەسێک گیانی لەدەستداوە و 75 کەسی دیکەش لە 13 ویلایەتی جیاوازی ئەمریکا تووشی بەکتریای (E.coli) بوون.
ئەمەش بزانە: بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە بەکتریایە بەهۆی ساندەویچی کوارتەر پاوندەرەوەیە کە یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی مینۆی ماکدۆناڵدز، تائێستا 22 کەس لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیشانەکانی بەکتریای (E.coli) بە نزیکەیی دوو بۆ پێنج ڕۆژ دوای بەرکەوتن بە بەکتریاکە دەردەکەون و پێنج بۆ حەوت ڕۆژی پێدەچێت تا کەسەکە چاک دەبێتەوە ە، نیشانەکانی بریتین لە: ئازار و ژانی گەدە، سکچوون، ڕشانەوە و بێهێزی.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بڵابوونەوەی ئەم بەکتریایە پشکەکانی ماکدۆناڵدز بە ڕێژەی %6 دابەزین کە گەورەترین زنجیرە ڕێستوڕانتی خواردنی خێرایە لە جیهان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوو توشبوو سکاڵایان تۆمارکردووە ئەگەر بێتوو ئەگەر دادگا لە بەرژەوەندییان بڕیار بدات، ئەوا هەر یەکێکیان بڕی 50 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەک قەرەبوو وەردەگرن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
23 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب