
ڕۆدری، باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2024
ئاڤا نیوز
ڕۆدری، یاریزانی یانەی مان سیتی ئینگلیزی و ئەستێرەی درەوشاوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ و وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2024 دەستنیشانکرا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمشەو ئاهەنگی دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی ساڵی 2024 لە پاریسی پایتهختی فەرهنسا بەڕێوەچوو، سێ یاریزان ڕكابهری بردنهوهی خهڵاتهكهیان کرد.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕۆدری، یاریزانی یانەی مان سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بەسەر هەردوو ڕکابەرەکەی سەربکەوێت کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جوود بێلینگهام، یاریزانانی یانەی ریال مهدرید بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ مانگی ڕابردوو ناوی 30 یاریزانی بۆ لیستی كۆتایی ڕكابهرهكانی بردنهوهی باڵۆن دۆر ئاشكرا كرد و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدری و جود بێلینگهام بهربژێری سهرهكی بردنهوهی خهڵاتهكهن بوون.
ئەمەش بزانە: گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ به هاوبهشی لهگهڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئهوروپا ساڵانە خهڵاتی باڵۆن دۆر دهبهخشێت، یهكهمجاریش بوو له مێژووی خۆی پێش دەستپێكی ئاهەنگەكە، فرانس فوتبۆڵ لەگەڵ براوەی خهڵاتهكه هیچ گفتووگۆیەكی نەكردووە و هیچ شتێكی لەوبارەیەوە ئاشكرا نەكرد، تەنانەت هیچ دیدارێكی پێشوەختەی لەگەڵ نەكرد و هەموو شتێكی بۆ كاتی ئاههنگهكه هەڵگرت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆدری لە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی لەگەڵ یانەکەی نازناوی پرێمەرلیگ بە دەستبهێنێت. هاوکات یارمەتی هەڵبژاردەکەشی دا یۆرۆی 2024 بباتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران