ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنیان لە زانکۆکان ڕادەگرێت تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە دەنگۆی کڕین و فرۆشتن بە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە چەند قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی بڵاوبووەتەوە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 قوتابخانەی نێودەوڵەتی هەیە و نزیکەی هەزار قوتابیش پۆلی 12 یان لێ تەواوکردوون، بەڵام تەنیا 410 قوتابی فۆرمی وەرگرتنیان پێشکەشی زانکۆ حکومییەکانیان کردووە، لەو ژمارەیە 240 قوتابی وەردەگیرێن. ئەوان لە قوتابخانەکانیان بە سیستەمی ئەمریکی و بەریتانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەکەن، بەڵام گرفتەکە لە سیستەمی ئەمریکییە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ لە چەند قوتابخانەیەک بەڕێژەیەکی زۆر نمرەی بەرز هاتووە، بە جۆرێک لە یەک قوتابخانە نزیکەی 40 قوتابی 15 لە 15 یان هێناوە، واتە 100% لە 100٪، چونکە ئەوان تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لەسەر 15 دەکەن نەوەک هاوشێوەی قوتابخانە حکومییەکان لەسەر 100.
ئەمە ناڕەزایەتیی قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی لێکەوتەوە، چونکە لە کێبڕکێدان و لە وەزارەتی خوێندنی باڵا 10%ی کورسی خوێندنی قوتابیانی قۆناغی یەک لە زانکۆکان بۆ قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان دابین کراوە.
ئەم پرسە لە میدیاکان قسەی لەسەر کرا، دواتر لە ئاستێکی باڵا دەست بە لێکۆڵینەوە کرا ئایا ئەو دەنگۆیەی دەڵێت کڕین و فرۆشتن بە پرسیارەکان کراوە ڕاستە؟ وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەستبەجێ ئەنجامی بڵاوکردنەوەی ناوی وەرگیراوانی ئەو قوتابخانانەی ڕاگرت تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا دەکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا میدیا لەسەر ئەم بابەتە لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز بەدواداچوونی کرد، د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم جۆرە تاقیکردنەوەیە لەژێر سەرپەرشتی ئێمە ناکرێت، بۆیە دەبێت لە خۆیان بپرسن.
هاوکات سەرچاوەیەک لە یەکێک لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوەی لەسەر قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان دەگوترێت هیچی ڕاست نییە، چونکە تاقیکردنەوەکان نێودەڵەتین و لە دەسەڵاتی هیچ لایەنێکی ناوخۆییدا نییە دەستکاری بکات یان دەستی بە پرسیارەکان بگات.
لەبارەی ژمارەیەکی زۆر نمرەی بەرزیش گوتی: قوتابییەکانی ئەم قوتابخانانە لە ئاستێکی باڵادان، لە چەند ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی ئەمساڵ قوتابییەکان بەردەوام نمرەی بەرزیان هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 12 خولەک لەمەوپێش
شاباک "گەورەترین تۆڕی"ـی حەماسی لە کەناری ڕۆژئاوا هەڵوەشاندەوە
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ پزیشکیان: پێویستە بگەڕێنەوە بۆ دانوستان
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕووناك دەكرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
28 حوزەیران
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
28 حوزەیران
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
28 حوزەیران
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
28 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 12 خولەک لەمەوپێش
شاباک "گەورەترین تۆڕی"ـی حەماسی لە کەناری ڕۆژئاوا هەڵوەشاندەوە
- ڕاپۆرت
- 26 حوزەیران
ماددەی هۆشبەر و پەتای سەردەم