کوشتنی زاناکان تاوەکو چەند کاریگەریی لەسەر پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێت؟
- ڕاپۆرت
- 24 حوزەیران

لەناوبردنی وێستەگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە
ئاڤا نیوز
دوای کوشتنی بە ئامانجی لانیکەم 14 زانای ئەتۆمیی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا ئەم هەنگاوە وایکردووە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پەکی بکەوێت؟، لە کاتێکدا ئیسرائیل پێیوایە ئەم کارە زیانێکی ستراتیژی گەورەیە، شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتیی کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەم کارە تەنیا دەبێتە هۆی دواخستنی بەرنامەکە، نەک ڕاگرتنی یەکجارەکی.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام، ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل لەو جەنگە لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکان و کوشتنی زانا ئەتۆمییەکان بوو، تا ئێستاش چەندین زانای ئەتۆمی کوشتووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: میدیای ئیسرائیل دەڵێت تا ئێستا 17 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون. میدیای ئێرانیش کوژرانی 14ـیان پشتڕاست کردووەتەوە. زۆربەی زانا ئەتۆمییەکانیش لە یەکەم ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل لە 13ـی ئەم مانگەدا کوژران.
جۆشوا زەرقا، باڵیۆزی ئیسرائیل لە فەرەنسا، پێیوایە ئەم هێرشانە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بۆ ئێران دەکەنە "کارێکی ئەستەم" چونکە ئەو گرووپە زانایەی "هەموو شتێکیان دەزانی" لەناوبراون، ئەمەش بەرنامەکە چەندین ساڵ بۆ دواوە دەبات.
ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە کە ئەوانە نەک هەر بەهۆی زانستەکەیانەوە، بەڵکو بەهۆی بەشداریی ڕاستەوخۆیان لە پڕۆژەی دروستکردنی چەک کراونەتە ئامانج.
بەڵام لە بەرامبەردا، زۆربەی شیکاران و حکومەتە ئەوروپییەکان، وەک بەریتانیا، جەخت لەوە دەکەنەوە کە "ناتوانرێت ئەو زانیاری و مەعریفەیەی ئێران بە دەیان ساڵ بەدەستی هێناوە، بە بۆردوومان لەناوببرێت".
لەو چوارچێوەیەدا مارک فیتزپاتریک، پسپۆڕی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا دەڵێت: ئێران کۆگایەکی گەورەی لە زانیاری و زانای شارەزا هەیە کە "نەوەی داهاتوو" دەتوانن جێگەیان بگرنەوە و کارەکان بەردەوام بکەن. ئەزموونی کوشتنی موحسن فەخریزادە لە ساڵی 2020 سەلماندی کە ئەم جۆرە کارانە بەرنامەکە دوادەخەن، بەڵام نایوەستێنن.
لەلایەکی دیکەوە: پاوڵ پۆدڤیگ، شرۆڤەکارێکی جنێڤ و پسپۆڕە لە جبەخانەی ئەتۆمی ڕووسیا: پێی وایە "ماددە خاوەکان" وەک یۆرانیۆمی پیتێنراو گرنگترین بەشن، چونکە کاتێک ماددەکە هەبوو، ئەوەی دیکە تەنیا زانستێکی ناسراوە. ئامانجێکی تری ئەم کوشتنانە ترساندنی زانایانی ترە تا لەم بەرنامەیەدا بەشدار نەبن.
سەبارەت بە ڕەهەندی یاسایی، مشتومڕ لەسەر شەرعیەتی کوشتنی زانایان هەیە. هەندێک پێیانوایە ئەوانە ئامانجی سەربازیی ڕەوان، لە بەرامبەردا، هەندێکی دیکە دەڵێن، بەبێ زانینی وردەکاریی ڕۆڵیان، ناتوانرێت بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕەواییبوونی کوشتنیان بدرێت. بەڵام دواجار، هەرچەندە کوشتنی زانایان گورزێکی بەئازارە، بەڵام زانست و شارەزایی ئەتۆمی لە ئێراندا ڕەگی داکوتاوە و ئەستەمە بەم شێوازە بنبڕ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب