سەرۆکی جەهەپە: لە هەڵبژاردنی 31ـی ئادار کورد دەنگێکی زۆریان پێداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 تشرینی دووەم

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە
ئاڤا نیوز
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە باس لە گرنگی بوونی ڕۆڵی کورد لە هەڵبژاردنەکانی 31ــی ئاداری تورکیا و بوونیادنانی هاوکێشەی سیاسیی حکومەتی تورکیا دەکات، ئەوەش ئاشکرا دەکات دەنگی کورد لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە هۆکارێک بووە بۆ سەرکەوتنی جەهەپە.
وێنە گەورەکە: جەهەپە کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیایە و تاڕادەیەک لەگەڵ دەم پارتی لە چەند پرسێکدا لە بەرامبەر دەسەڵات کۆکن. لە بابەتی پرسی ئاشتەوایی کورد پشتیوانی خۆیان بۆ کورد نیشان دەدەن.
لێدوانی فەرمی: ئۆزێل لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەسەر کورد گوتی: بەبێ کورد داهاتوو بوونیاد نانرێت لە تورکیا، لە هەڵبژرادنەکانی 31ـی ئادار لە بەرئەوەی لە ئیستەنبووڵ دەم پارتی کاندیدی نەبوو، دەنگی زۆریان بە ئێمە دا، لە ئەنقەرە کورد دەنگێکی زۆری بە جەهەپە دا، ئەوان پاڵپشتییان لە ئێمە کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئادار دەم پارتی کاندیدی خۆی لە ئیستەنبووڵ کشاندەوە و دەنگیان بە ئەکرەم ئیمام ئۆغلووی کاندیدی جەهەپە دا. بۆیە جەهەپە بووە براوەی گەورەترین شارەوانی ئیستەنبووڵ کە ئاکپارتی هەموو هەوڵێکی دا نەیدۆڕێنێت.
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: ئێستا پرسی ئاشتەوایی کورد و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ڕۆژەڤی تورکیایە، جەهەپە پێی وایە دەسەڵات و مەهەپە کە لە بەرەی بەرامبەرن و لەو پرسەدا نیازیان بەرامبەر بە کورد باش نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات