
ئاڵای وڵاتی قەتەر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕەتیدەکاتەوە نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە وڵاتەکەیدا داخرابێت، ئاشکراشی دەکات کە ئێستا بەشێک لە سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە نەماون.
وێنە گەورەکە: 10ـی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە نێوەندگیریی گفتوگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵپەسارد و ئاشکرای کرد، هەرکاتێک "جدیبوونی هەردوولا بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکان ببینێت"، ئامادەیە دەست بە نێوەندگیری بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە، ماجد ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، "ئەو سەرکردانەی حەماس کە بەشدارن لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ڕاگرتنی گرژییەکانی غەززە ئێستا لە دەوحە نین و ئەوان لە نێوان وڵاتاندا هاتووچۆی بەردەوام دەکەن، ئامانجیش لە نووسینگەی حەماس لە دەوحە بۆ سەرکەوتنی ڕۆڵی نێوەندگیرییە، ئەگەر پرۆسەی نێوەندگیرییش لەئارادا نەبێت، ئەو نووسینگەیە هیچ ڕۆڵێکی نامێنێت.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی داخستی نووسینگەی حەماس لە داهاتوودا تائێستا قەتەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی نووسینگەی حەماس لە دەوحە نییە، هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕەتیکردووەتەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا دەوحە داوای لە سەرکردەکانی حەماس کردووە وڵاتەکەی جێبهێڵن یاخوود نا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات