
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی عێراقەوە جڵەوی ئێران بکات و هەموو ئەو ڕێگایانە لە ئێران قەدەغە بکات کە لە عێراقەوە چەک بۆ سووریا و لوبنان دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: یەکەم هەنگاوی جڵەوکردنی ئێران ئەوەیە کە ترەمپ دەیەوێت عێراق لە ئێران قەدەغە بکرێت، تاوەکو ئێران نەتوانێت لە ڕێگەی عێراقەوە نەوتەکەی بگوزێتەوە، هاوکات ئێرانیش لەڕێگەی بانکەکانی عێراق دۆلاری دەستنەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، ترەمپ و یاریدەدەرانی سوورن لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئێران، یەکەم هەنگاویشیان قەدەغەکردنی عێراقە لە ئێران تاوەکو نەوتی تێدا نەگوازێتەوە و بانکەکانی عێراقیش بەکارنەهێنێت تاوەکو دۆلاری تێدا دەست کەوێت.
هاوکات بابەتێکی دیکە کە بەلای ترەمپەوە گرنگە، قەدەغەکردنی ناردنی چەک و تەقەمەنییە لە ئێرانەوە بۆ عێراق و لەوێشەوە بۆ سووریا و لوبنان.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر بابەتی چەک و تەقەمەنی چارەسەر نەکرێت، ترەمپ ڕێگا بە ئیسڕائیل دەدات بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی دژ بە ئێران و چەکدارەکانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 چرکە لەمەوپێش
لە زیقاڕ پارچە مووشەکێک دەدۆزرێتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەمخانی: زیندووم و ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە پارێزگانی عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسی نوێی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئێران دەستنیشان کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی بێرشیبای کردە ئامانج 300 کیلۆ تەقەمەنی هەڵگرتبوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێکی سەخت؛ ئێران 16 کەسی بەتۆمەتی سیخووڕیکردن بۆ مۆساد دەستگیرکرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چۆن ئیسرائیلی شۆک کرد؟