
لۆگۆی ئەپلیکەیشنی تێلیگرام
ئاڤا نیوز
دوای چەند ساڵ لە خۆدوورگرتن، سەرەنجام ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام بڕیاری دا بچێتە ناو ئەو پڕۆژانەوە کە منداڵان لە بڵاوکراوە سێکسییەکان دەپارێزن.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ ئەمەش ئەپلیکەیشنی تێلیگرام لەگەڵ دامەزراوەی چاودێریی ئینتەرنێت (IWF) بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بابەتی مامەڵەی سێکسییانە لەگەڵ منداڵان، هاوکاری دەکات.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی پلاتفۆرمەکان لەگەڵ ئەم دامەزراوەیە هاوکاری دەکەن و سوود لەو خزمەتگوزارییانە دەبینن کە دامەزراوەکە پێشکەشی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوی تێلێگرام چوار مانگ دوای دەستگیرکردنی پاڤێڵ دوروڤ، دامەزرێنەری تێلێگرام دێت، کە لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس دەستگیر کرا و تۆمەتی خۆدزینەوە لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بابەتی مامەڵەی سێکسیانەی لەگەڵ منداڵان لە تێلێگرام، ئاراستە کرا.
ئەمەش بزانە: تێلیگرام نزیکەی 950 ملیۆن بەکاربەری لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە و جەخت لەسەر پاراستنی تایبەتمەندیی بەکاربەرانی دەکاتەوە،
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: ئەپلیکەیشنی تێلیگرام تۆمەتبار دەکرێت بەوەی تاوانکاران بۆ قاچاخیی ماددەی هۆشبەر، تاوانی ئەلکترۆنی، ساختەکاری و مامەڵەی سێکسییانە لەگەل منداڵان سوودی لێدەبینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب