بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا گرفت بۆ زانکۆ تایبەتەکان دروست دەکات
- ڕاپۆرت
- 12 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ناڕەزایەتی مامۆستایانی لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە گرفتی بۆ زانکۆ ئەهلییەکان دروستکردووە، تاوەکو ئێستا پێنج هەزار قوتابی بەهۆی ئەوە ناویان نەگەڕاوەتەوە و دەستیان بە خوێندن نەکردووە.
وێنە گەورەکە: لە ڕێککەوتی 11-8-2024، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كردووە، داوای كردووە لەمەودوا ڕێگە نەدرێت مامۆستایانی زانكۆ حكومییەكان لە زانكۆ تایبەتەکان وانە بڵێنەوە، ئەوکاتیش وەزیری خوێندنی باڵا مۆڵەت بووە، بەبێ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتەكە لێكۆڵینەوەی بۆ بكات، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری كە ئەوكات بەوەكالەت وەزیری خوێندنی باڵاش بووە، گشتاندنێك بە نووسراوەكەی چاودێریی دارایی دەكات و بۆ سەرجەم زانكۆكانی دەنێرێت، واتە دەقی نووسراوەکەی دیوانی چاودێری دارایی بۆ زانکۆکان گشتاندووە و بۆیان نێردراوە، بەبێ هیچ دەستکاری و ڕوونکردنەوەیەک، ئەمەش دەبێتە گرفت و چونکە گشتاندنەکە بووەتە بڕیار و کاری پێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆكی زانكۆی نۆڵێجی تایبەت، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارە بووەتە گرفت بۆ سەرجەم زانكۆ تایبەتەکان و ئاستەنگی لەبەردەم خوێندن دروست كردووە، چونکە مامۆستای پێویستیان نەماوە، بە ناچاری دەبێت پسپۆر و مامۆستا لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان واتە خەڵکی بیانی بهێنین و دەرس لە زانكۆكانان بڵێنەوە، ئەویش سوودێكی وەهای نییە.
کاریگەی و لێکەوتەکان: ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستدەکەوێت کەسانی پسپۆڕن بەڵام بەهۆی بەتەمەنیان توانا وانە وتنەوەیان نەماوە، یاخود کەسانی گەنجن بەڵام ئەزموون و شارەزای ئەوتۆیان نییە.
- ئەم بڕیارەیەش کاریگەری دروستکردووە لەسەر قوتابییان بەهۆی ئەوەی توانای فێربوونیان دادەبەزێت.
- لە هەرێمی كوردستان 20 زانكۆی حكومی و 17 زانكۆی تایبەت و 12 پەیمانگەی تایبەت هەیە، لە كاتێكدا مانگێكە دەوامی زانكۆ حكومییەكان دەستی پێكردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی زیاتر لە پێنج هەزار قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەكان ڕانەگەیێنراوە و دەوامی قۆناغی یەكەم دەستی پێنەكردووە، ئەمەش بەهۆی كەمیی مامۆستای زانكۆیە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، لە ڕۆژانی ڕابردوو سەرۆكی زانكۆ تایبەتەکان لەگەڵ بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆبوونەتەوە و داوایان كردووە بڕیارەكە هەڵبوەشێندرێتەوە، پاشان وەزارەت نووسراوی بۆ چاودێریی دارایی كردووە كە ئەو بڕیارە كاری پێنەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا چاودێریی دارایی بێ وەڵامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
- ڕاپۆرت
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکرێت