لە ناو بەڵگەنامەکانی دۆسیەی ئیپستین، ناوی سەرۆکێکی ئەمریکا و شازادەیەکی بەریتانیا هەیە
- هەواڵ
- 2024-01-14

جێفری ئیپستین
سەدان لاپەڕە بەڵگەنامەی دادگا تایبەت بە دۆسیەی ئیپستین لەلایەن دادوەرێکی فیدراڵی ئەمریکاوە بڵاو کرانەوە. لە بەڵگەنامەکاندا ناوی دەیان کەس هەیە لە دۆسیەی بازرگانیکردنی سێکسی بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ. لە ناو لیستەکەدا ناوی سەرۆکێکی ئەمریکا و شازادەیەکی بەریتانیا هەیە.
ئیپستین کێیە؟
جێفری ئیپستین (1953-2019) سەرمایەدار و ملیۆنێرێکی ئەمریکا بوو.
ئیپستین پەیوەندییەکی فراوانی لەگەڵ کەسانی ناودار، سیاسی و ملیاردێر هەبوو.
یەکەم جار ساڵی 2005 بە تۆمەتی پارەدان بە کچێکی 14 ساڵان بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیی سێکسی لە پام بیچ لە فلۆریدا دەستگیر کرا و بۆ ماوەی 13 مانگ لە زیندان مایەوە.
ساڵی 2019، ئیپستین تۆمەتبار کرایەوە بە بازرگانیکردنی سێکسی کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ و پێدانی پارە لە بەرامبەر ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی و دەستگیر کرا.
بەر لەوەی دادگایی بکرێت، لە بەندیخانەیەک لە نیویۆرک خۆی کوشت.
ماکسوێڵ کێیە؟
گیلەین ماکسوێڵ بەریتانییە و کەسێکی نزیکی ئیپستین بووە.
تەمەنی 62 ساڵە و کۆتاییەکانی ساڵی 2021 بە تۆمەتی بازرگانی سێکسیی و هاوکارییکردنی ئەیپستین لە ئازاردانی سێکسیی منداڵانی کچی خوار تەمەن 18 ساڵ لە نێوان ساڵانی 1999 تا 2007، بە 20 ساڵ زیندان سزا دراوە و ئێستا لە زیندانێکی فلۆریدایە.
جیوفری کێیە؟
ڤێرجینیا جیوفری یەکێکە لە سکاڵاکارنی ئەیپستن.
ئێستا تەمەنی 40 ساڵە و لە ئوسترالیا دەژیت.
رایگەیاندووە ئەو کاتەی تەمەنی 17 ساڵ بووە لە ناو خانووەکانی ئەیپستن لە فلۆریدا، نیۆیۆرک، دوورگەکانی ڤێرجین و نیومەکسیکۆ ئازاری سێکسی دراوە.
جیوفری بە میدیاکانی گوتووە ئەو هاوینەی کە تەمەنی بووەتە 17 ساڵ لە بەشی سپا لە یانەی ماری لاگۆ، لە شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا، کاری کردووە. لەوێ هەڵخەڵەتێنراوە تا ببێتە مەساژکاری ئیپستین و کاری سێکسیشیان پێ کردووە.
ئەوەشی گوتووە کە ناچار کراوە تا لەگەڵ لەگەڵ هاوڕێیانی ئیپستین، لە ناویشیاندا لەگەڵ شازادە ئەندرۆی بەریتانیا، پەیوەندیی سێکسی درووست بکات.
جیوفری ماکسوێڵی تۆمەتبار کردووە بەوەی لە ئازاردانی سێکسی ئەودا ئاسانکاریی کردووە.
بە گوێرەی رێککەوتنێک لە ساڵی 2022، جیوفری سکاڵای خۆی لە دژی شازادە ئەندرۆ کۆتایی پێهێنا.
ناوی کێ لە لیستەکدایە؟
لە ناو بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئیپستین، چەندین ناو هەن کە لەگەڵ ئیپستین پەیوەندییان هەبووە، هاوڕێ بوون و پێکەوە گەشتیان کردووە؛ لەوانە:
بیل کلینتۆن
لە ناو بەڵگەنامەکاندا، زیاتر لە 50 جار ناوی بیل کلینتۆنی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا هاتووە. بۆ نموونە یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەکە لە زاری سەرمایەدارێکەوە ئەوەی گوتووە کە کلینتۆن «حەزی لە گەنجەکانە». لەگەڵ ئەمەشدا هیچ بەڵگەیەک لە سەر ئەوەی کە کلینتۆن کاری نایاسایی کردبێت لە ناو دۆسیەکەدا نییە. بریکارەکانی کلینتۆن گوتویانە هیچ ناڕەزایەتییەکیان لەسەر بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی ناو دۆسیەکە نیە.
دۆناڵد ترەمپ
ناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە ناو بەڵگەنامەکاندا هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاماژە بە هیچ کارێکی نایاسایی نەکراوە کە ترەمپ ئەنجامی داوە. یەکێک لە شایەتەکان گوتوویەتی کاتێک لە ئەتلانتیک سیتی بوون، ئیپستین گوتوویەتی پەیوەندی بە ترەمپەوە دەکات.
شازادە ئەندرۆ
ناوی شازادە ئەندرۆ چەندین جار لە ناو بەڵگەنامەکاندا هاتووە. یەکێک لە شایەتەکان دانی بەوەدا ناوە کە شازادەی بەریتانیا دەستی لە سەر سینگی ئەو داناوە. هەروەها جیوفری لە سکاڵایەکیدا گوتبووی کە کاتێک تەمەنی 17 ساڵان بووە ئیپستین ئاسانکاریی کردووە تا ئەندرۆ دەستدرێژی بکاتە سەر.
لە ناو بەڵگە نامەکاندا هاتووە کە بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئیپستین بە دزییەوە ڤیدیۆی پەیوەندییە سێکسییەکانی شازادە ئەندرۆی شازادەی بەریتانیا، ریچارد برۆنسۆنی سەرمایەداری بەریتانی و بیل کلینتۆنی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکای تۆمار کردووە.
لە ناو بەڵگە نامەکاندا، ناوی کەسانی دیکەی وەک مایکڵ جاکسۆن، ئالان دارشویتز و دەیڤید کاپەرفیڵد هاتووە. هەروەها بە بڕیاری دادوەر چەند ناوێک بە نهێنی ماونەتەوە و ئاشکرا نەکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان