
ئاڤا دیجیتاڵ
100 رۆژ بەسەر شەڕی ئیسرائیل وگرووپە چەكدارەكانی غەزە تێپەڕبوو، بە ماوەدرێژترین شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە دادەنرێت، چاودێرانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێن "وەڵامی سوپای ئیسرائیل بۆ هێرشی گرووپە چەكدارەكان زۆرینەی دانیشتوانی كەرتی غەززەی ئاوارە كردووە، كاركردنیش لەنیوەی زیاتری نەخۆشخانەكان راگیراوە، برسێتیش تەنگی بە دانیشتوانی غەزە هەڵچنیوە."
ئەوەی گرنگە: سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ناوچەكانی باكووری غەزە، بەنیازیشن پێشڕەوی بكەن بۆ ناوچەكانی باشوور لەبەر ئەوەی زۆرینەی سەركردەكانی حەماس لەوێ خۆیان شاردووەتەوە.
هۆكارە زانراوەكان: ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس ئامارەكانی پەیوەست بەشەڕی نێوان گرووپە چەكدارەكانی غەززەو ئیسرائیلی بڵاوكردووەتەوە، كە لە وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین و بەرپرسانی ئیسرائیلی و چاودێرانی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی فریاكەوتن دەستی كەوتوون.
ژمارەكان وا دەڵێن: 23 هەزار و 848 فەلەستینی كوژراون.
زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی كوژران.
347 فەلەستینی لە كەرتی خۆرئاوا كوژراون.
790 هاوڵاتی سڤیلی ئیسرائیلی كوژراون.
148 كارمەندی نەتەوەیەكگرتووەكان كوژراون.
لانیكەم 337 كارمەندی تەندرووستی كوژران.
314 سەربازی سوپای ئیسرائیل كوژراون.
ئیسرائیل دەڵێت هەشت هەزار چەكداری حەماسی كوشتووە.
188 سەربازی ئیسرائیلی لەكاتی هێرشی وشكانی بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون.
نۆ سەربازی ئیسرائیلی لە سەر سنووری لوبنان كوژراون.
29 سەربازی ئیسرائیلی بەهەڵە لەلایەن سوپای وڵاتەكەیانەوە كوژراون.
45 بۆ 56٪ خانوو باڵەخانەكانی غەزە زیانیان بەركەوتووە.
69٪ قوتابخانەكانی غەزە زیانیان بەركەوتووە.
15/36 نەخۆشخانەكانی غەزە تەنیا چەند بەشێكی كەمیان كاردەكەن.
142 مزگەوت زیانیان بەركەوتووە.
سێ كڵێسا زیانیان بەركەوتووە.
121 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی غەززە زیانیان بەركەوتووە.
576 هەزار و 600 هاوڵاتی سڤیلی فەلەستینی رووبەرووی برسیێتی تووند بوونەتەوە كە دەكاتە لە 26٪ كۆی دانیشتوانی غەزە.
625 هەزار قوتابی لە خوێندن دابڕوان، واتە پرۆسەی خوێندن بەتەواوەتی پەكی كەوتووەو راگیراوە.
60 هەزار و پێنج هاوڵاتی فەلەستینی برینداربوون.
زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی فەلەستینی لەكەرتی خۆرئاوا برینداربوون.
12 هەزار و 536 ئیسرائیلی برینداربوون.
هەزار و 85 سەربازی ئیسرائیلی لەو كاتەی هێرشی وشكانی دەستیپێكردووە برینداربوون.
لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە كە شەڕ دەستیپێكردووە دوو هەزار و 496 سەربازی سوپای ئیسرائیل برینداربوون.
یەك ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتی دانیشتووی كەرتی غەزە ئاوارەبوون كە دەكاتە لە 85٪ دانیشتوانی غەزە.
249 هەزار و 263 هاوڵاتی ئیسرائیلی لە شارەكانی باكوورو باشووری وڵاتەكە ئاوارەبوون كە دەكاتە لە 2.6 دانیشتوان.
لە حەوتی ئۆكتۆبەر 253 ئیسرائیلی لەلایەن حەماسە بەبارمتە گیران.
121 بارمتە لەلایەن حەماسەوە ئازاد كراون.
ژمارەی ئەو بارمتانەی كە لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوەوە دەستبەسەرن و تا ئێستاش لە كەرتی غەزەن 132 كەسن، 111 پیاو، 19 ژن، 2 منداڵ( 121 ئیسرائیلین، 11 بیانین).
لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە 14 هەزار مووشەك بە ئاڕاستەی ئیسرائیل تەقێندراون.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ژمارەی كوژرانی خەڵكی سڤیل لە فەلەستین هێشتا دیار نییە، بەڵام بەپێی ئامارەكانی بزووتنەوەی حەماس سێیەكی ئەوانەی كوژران ژن و منداڵن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان