
ئاڤا نیوز
دوای هاتنەوە دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە و وڵاتانی ناوچەکەش داهاتوویان ناڕوونە.
وێنە گەورەکە: یەکەم پاکێجی گۆڕانکارییەکانی ئەمجارە عێراق دەگرێتەوە، ئەمریکا هەڕەشەی کردنە ئامانجی گرووپەکانی نزیک لە ئێران دەکات و ئەو گرووپانەش بەشێكی زۆری چالاکییە سەربازییەکانیان ڕاگرتووە.
ئیسرائیل هەڕەشە دەکات
هەرچەندە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕاگەیەنرا، بەڵام هێشتا برینەکانی جەستەی ئیسرائیل خوێنی لێ دەچۆڕێت، ئەو وڵاتە دەیەوێت بەتەواوی مەترسییەکان لە خۆی دووربخاتەوە و نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی خۆی دابڕێژێت، لەم نێوەندەشدا ئیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل هۆشداری دا و دەڵێت: "بۆ دووژمنەکانمان دەسەلمێنین کە هێزێکی یەکلاکەرەوە و بەهێز و سەرکەوتوو لە دژی ئەوان هەیە".
کۆدەنگی لەبارەی بەڕێوەبردنی سووریا نییە
هاوکات لە سووریا دۆخەکە ناڕوونە، کۆدەنگییەکی جددی سەبارەت بە شێوازی بەڕێوبردنی سووریا دروست نەبووە و وڵاتانی ڕۆژئاوا و عەرەبیش چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام پێدەچێت تا سێ ساڵی دیکە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری لەو وڵاتەدا بەڕوونی دەرنەکەون و سووریا دەستوورێکی نوێی نەبێت.
ئێران بەردەوامە لە مانۆڕە سەربازییەکانی
هەروەها، ئێران بەردەوامە لە مانۆڕە سەربازییەکانی بۆ وەڵامدانەوەی هەر مەترسییەکی کتوپڕ کە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر خاکی وڵاتەکەی دروست ببێت، لە دوایین هەنگاویشدا بنکەیەکی دیکەی سەربازی و دروستکردنی دوو جۆر فڕۆکەی نوێی شەڕکەری ئاشکرا کرد و مەسعود پزیشکان، سەرۆککۆماری ئە وڵاتە ڕایگەیاند: "سیستمی بەرگریمان زۆر پێشکەوتووە و وڵاتان بوێری ئەوەیان نابێت سنووری کۆماری ئیسلامی ببەزێنن".
چاوەکان لەسەر دۆخی عێراقن؛ نۆرەی هاتووە؟
ئێستاش چاوەکان لەسەر دۆخی عێراقە و وەک دوایین دیواری پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران ترسی ڕووخانی هەیە، ئێرانیش ئامادەکارییەکانی بۆ دۆخی داهاتووی ناوچەکە دەستپێکردووە.
جۆی ویڵسن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدات و دەڵێت، سووریا یەکەمین وڵات بووە بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، دوای ئەویش نۆرەی عێراق دێت و سەرجەم بووکەڵەکانی ئێران بەدوای یەکدا دەڕوخێن.
سێ ڕۆژ پێش ئێستاش ستیڤن هيتشن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق هۆشداری دا و ڕایگەیاند: ڕەنگە هەندێک سوپرایزی لەناکاو لە عێراق ڕووبدات لە دەرەوەی خواستەکانی ئێمە بێت، پێدەچێت ئەو ڕووداوانەش هەڵقوڵاوی ناوخۆی عێراق بێت یاخود کاریگەری دەرەکی لەسەر بێت.
پێشتریش ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "ئەلوەفا"ـی عێراق ڕایگەیاندبوو، "کارەساتە وەستان لەسەر گردێک کە ڕەنگە بە واژۆیەک بڕووخێت".
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسریش هۆشداری دابوو لەوەی ناوچەكە بە ساتی گۆڕانكاری تێپەڕ دەبێت و عێراقیش لەبەردەم زریاندایە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب