سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق بۆ ئاڤا: ڕێگە بە خۆپیشاندانێک نادرێت ئارامیی تێکبدات
- عێراق
- 5 شوبات

دیمەنی خۆپیشندانەکانی پێشووی عێراق، وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکی حیزبی تەقەدوم دژی فەرمانە سالارییەکەی دادگەی فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی داوای خۆپیشاندانی فراوان دەکات، سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقیش ڕایگەیاند، ڕێگە بە هیچ جۆرە خۆپیشاندانێک لە پارێزگا سوننەکان نادرێت کە ببێتە مایەی تێکدانی ئاسایش و ئارامی.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دادگەی فیدڕاڵی بەکاتیی و تا یەکلاییبوونەوەی ئەو سکاڵایانەی لەسەریان تۆمارکراوە، کارکردن بە یاساکانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیانی ڕاگرت، ڕاگرتنی کارکردنیش بەیاسای لێبوردنی گشتی ناڕەزاییەکی فراوانی سوننەکانی لێکەوتووەتەوە و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم داوای خۆپیشاندان دژی بڕیارەکەی دادگا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- تائێستا حکومەت و هیچ لایەنێکی ئەمنیی بڕیاری پێشوەختەیان نییە بۆ چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانەی سەرۆکی حیزبی تەقەدوم داوای ئەنجامدانیانی کردووە.
- "حکومەت بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان دەکات بەجۆرێک کە نەبنە مایەی تێکدانی ئارامی و ئاسایش لەژێر هەرناوێکدا بێت، بەتایبەت لە پارێزگا ئازادکراوەکان".
لەلایەکی دیکەوە: عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، داواکارییەکەی حەلبووسی، ئارامی سیاسی و ئەمنی عێراق دەخاتە مەترسییەوە و لەوانەیە هاوشێوەی ڕابردوو، لەلایەن تیرۆرستان و کەسانی گومانلێکراوەوە بقۆزرێتەوە.
وتیشی، هەمووان کۆدەنگن کە دەبێت ڕێز لە شکۆی دادگە و بڕیارەکانی بگیرێت، بۆیە نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا و بۆ مەبەستی "سیاسی و هەڵبژاردن" هێرشبکرێتەسەر دادگەکان، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە ڕووبەڕووی هەموو هەوڵێک ببنەوە کە تێکدانی دۆخی ئێستای عێراق بەئامانج دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە