
ژمارەیەک کۆچبەری دەستگیرکراو لەنێو کەشتی هێزی سنووری بەریتانیا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دوای چەند مانگێک لە دانوستانەکان، یەکێتیی ئەوروپا پێشنیازەکانی خۆی بۆ خێراکردنی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نائاسایی ئاشکرا کرد، بەتایبەتی بە دابینکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دامەزراندنی ناوەندەکانی کۆچبەران لە دەرەوەی سنوورەکانی.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی پێداگری هەندێک لە وڵاتانی ئەندام، کۆمیسیۆنی ئەوروپا کەوتە ژێر فشارەوە بۆ توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچبەری، و پێشنیازێکی بۆ دامەزراندنی "ناوەندی گەڕانەوە" پێشکەش کرد، لەبەرامبەریشدا ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕەخنەیان لەم هەنگاوە گرت.
پێشنیازی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
٠ میکانیزمێک کە ڕێگە بە وڵاتانی ئەندام دەدات لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکە، ناوەند بۆ کۆچبەران بکەنەوە، بە بیرۆکەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی کە داواکاری پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە و ڕووبەڕووی پابەندبوون دەبنەوە بۆ جێهێشتنی خاکی ئەوروپا بۆ ناوەندەکانی گەڕانەوە. کۆمیسیۆن پلانی نییە ناوەندەکان بکاتەوە، بەڵکو ئەم بژاردەیە بۆ وڵاتانی ئەندام جێدەهێڵێت. کارەکانی کۆمسیۆن سنووردارە بە "دامەزراندنی چوارچێوەیەکی یاسایی" نەک ناوەندەکان، داوا دەکات ناوەندەکان ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن.
٠ سەپاندنی ڕێسا و سزای توندتر بەسەر ئەو پەنابەرانەی ڕەتیدەکەنەوە خاکی ئەوروپا بەجێبهێڵن، وەک دەستبەسەرداگرتنی ناسنامە و دەستبەسەرکردن و ڕێگریکردنیان لە چوونە ناو وڵاتانی ئەوروپا بۆ ماوەیەکی درێژ.
٠ دانپێدانان بەو بڕیارانەی کە لەلایەن وڵاتێکی ئەندامی ئەوروپاوە دەدرێن، واتە بۆ نموونە بڕیارێک لە نەمسا دراوە، دەتوانرێت لە ئیسپانیا جێبەجێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ماگنوس برونەر، کۆمیسیاری کۆچبەری یەکێتی ئەوروپا کە دەقی پێشنیازەکەی داڕشتووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە ئەو هەستە بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێنێتەوە ئەوان کۆنتڕۆڵی ئەو شتانە دەکەن کە لە ئەوروپا ڕوودەدەن.
زانیاری زیاتر: ئیسپانیا هەر لەسەرەتاوە ئەو پڕۆژەیەی ڕەتکردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ ناگرێت، لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی ئەسکەندەنافیا و و هۆڵەندا پاڵپشتی لە پێشنیازەکە دەکەن و دەیانەوێت بە زووترین کات ناوەندەکان بکەنەوە، هاوکات، یۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچبەرانی سوید ڕاگەیاند، ساڵانێکە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی ڕێگای دیکەیان تاقیکردووەتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا بە ڕێژەی کەمتر لە 20%ـی بڕیارەکانی دەرکردنی کۆچبەران لەناو یەکێتی ئەوروپادا جێبەجێ دەکرێت و کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەیەوێت ڕێگە بە وڵاتانی ئەندام بدات "چارەسەری نوێ" تاقیبکەنەوە بۆ خێراکردنی ئەم بڕیارانە.
باکگراوند: هەوڵەکان بۆ توندکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری ئەوروپا لە کاتێکدایە کە ژمارەی کۆچی نایاسایی لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەپێی داتاکانی دەزگای پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2024 کۆچی نایاسایی نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکردووە، ئەمەش لەدوای ساڵی 2021ـەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا حاڵەتەکانی کۆچی نایاسایی کەمیکردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب