دراوی ئەلیکترۆنی (بیتکۆین)
ئاڤا نیوز
ئەگەر چی بەشێکی زانایانی ئیسلامی بۆچوونیان وایە کە مامەمەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان حەرامە، بەڵام زەکاتیشی دەکەوێتە سەر و پێویستە هاوشێوەی دراوە چاپکراوەکان 2.5%ی لێدەربهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەت لە جیهانی ئیسلامیدا دوو بۆچوون هەیە، بەشێكی زانایان دەڵێن وەبەرهێنان وکڕین وفرۆشتن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان شەرعییە و کێشەی نییە، بەشێکیشیان دەڵێن حەرامە، ماوەیەک پێش ئێستاش لیژنەی فەتوای کوردستان دراوی (پای) حەرام کرد.
لێدوانی فەرمی: د. شكار هەڵەبجەیی، شارەزای دارایی ئیسلامی سەبارەت بە زەكاتی دراوە ئەلیكترۆنییەكان بۆ ئاڤا قسەی کردووە و دەڵێت:
- لەو بابەتەدا زەكاتی ئاڵتوون دەكرێتە پێوەر، هاوكات بۆ دراوە كاغەزی و بانكییەكانیش ئاڵتوون كراوەتە پێوەر و ئەوانیش زەكاتیان لێ دەكەوێت.
- لەبارەی دراوە ئەلیکترۆنییەکانیشەوە دەڵێت: بەشێکی زانایانی ئایینی ئیسلامی بۆچوونیان وایە کە دراوە ئەلیکترۆنییەکان حەرامن، بەپێی ئەو بۆچوونەش بێت، ئەو کەسانەی کە مامەڵە بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەکەن، دەبێت ڕاستەوخۆ لە بازاڕەكە بكشێنەوە و قازانجەكەشی بەلاوە بنێن، بەڵام هەر دەبێ زەكاتی دەستمایە بدەن.
- لە هەردوو حاڵەتەکەش، واتە چ حەرام بێت چ حەڵال، بڕی زەکاتەکە هاوشێوەی پارەی چاپکراو ساڵانە 2.5% دەبێت، واتە ئەگەر بایی دەفتەرێک پای، بیتکۆین یان هەر دراوێکت هەبێت، دەبێت 250 دۆلار زەکاتی لێ بدەیت، بەڵام ساڵێکی بەسەردا سووڕابێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب