
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو هاتە دەنگ و دەڵێت، دەبێت ئەنکەرە پابەند بێت بە ڕێزگرتن لە مافی بەرپرسە هەڵبژێردراوەکان.
وێنە گەورەکە: کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبووڵ بەردەوامە؛ شەوی ڕابردوو سەدان هەزار کەس ڕژانە شەقامەکانی ئیستەنبووڵ و داوای ئازادکردنی ئیمامئۆغڵویان کرد. هاوکات لایخۆیەوە ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا دەستگیرکردنەکەی بە "نیگەرانکەر" ناوبرد و داوای لە ئەنکەرە کرد ڕێز لە بەها دیموکراسییەکان بگرێت.
لێدوانی فەرمی: ڤۆن دێر لاین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردەوە، پێویستە تورکیا پابەند بێت بە بەها دیموکراسییەکان، بەتایبەت مافی بەرپرسانی هەڵبژێردراو. گوتیشی، ئێمە دەمانەوێت تورکیا پەیوەندی بە ئەوروپا بمێنێتەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە پابەندبوونێکی ڕوون و ڕێوشوێنە دیموکراسیەکانە و گرنگە تورکیا ڕێز لەم بنەما بنچینەییانە بگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرلەبەیانی ڕۆژی 19ـی ئازار سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ به تۆمەتی گەندەڵی دارایی و پشتیوانیکردن لە تیرۆر دەستگیرکرا؛ هاوکات ئیمامئۆغلو لە ماوەکانی ڕابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا خۆی وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیا ڕایگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات