
وێنەی عادل حەبدولمەهدی لە یەمەن. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
میدیا عەرەبییەکان ئاشکرایان کردووە، عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق چۆتە یەمەن بۆ تاوتوێکردنی بوونی بارەگای حووسییەکان لە عێراق.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکانی یەمەن، گرووپە چەکدارەکانی عێراق فشار لەو گرووپە دەکەن چالاکییان لە عێراق کەمبکەنەوە و بارەگاکانیان دابخەن لە ترسی هێرشکردنە سەریان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
زانیاریی زیاتر: "تۆڕی سکای نیوز عەرەبی" لە زاری سەرچاوە عێراقییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، "عێراق عادل عەبدولمەهدی ناردووەتە یەمەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بوونی نوێنەرایەتیی حووسییەکان لە عێراق، پێدەچێت حووسییەکان لەژێر فشاری چوارچێوەی هەماهەنگیدا بارەگاکانی خۆیان لە عێراق دابخەن.
سەرچاوەکان ڕوونیان کردووەتەوە؛ سەرەڕای داخستنی یەکێک لە بارەگاکانی حووسییەکان تا ئێستاش بارەگا سەرەکییەکەیان لە بەغدا ماوە.
ئەمەش بزانە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لەسەر داوای گرووپێکی چەکداریی شیعی، حووسییەکان بارەگایەکی ستراتیژییان لە ناوەڕاستی بەغدا داخستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات؛ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق قبووڵکراو نییە