
ژمارەیەک چەکداری داعش لە عێراق
ئاڤا نیوز
هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستگیرکردنی حەوت "تیرۆریست"ـی داواکراوی بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە پارێزگاکانی ئەنبار، کەرکووک و نەینەوا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ساڵانێکە ڕێکخراوی داعش لە عێراق تێکشکێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە لە پارێزگاکانی عێراق چالاکن و ناوە ناوە هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج و لە بەرامبەریشدا ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردن و ڕاوەدوونیان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەری: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئۆپەراسیۆنییە ئەمنییەکان لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ڕاست و دروستی فیرقەی هەواڵگریی سەر بە فەرماندەیی فیرقەکانی 8 و 10 و 16 بووە، بە هاوکاریی هێزە زەمینییەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکووک و نەینەوا.
زانیاریی زیاتر: "هێزە ئەمنییەکان توانیان شوێنی تیرۆریستییان بکەنە ئامانج و دەستگیریان بکەن، دەستگیرکراوانیش ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعش بوون و بەشدارییان لە هێرشەکانی پێشووتر بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات