گۆڤارێکی ئەمریکی: ئێران پلانی هەیە لە عێراق و سووریا بنکەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 نیسان

ئۆتۆمبێلێکە سەربازی ی سوپای پاسداران کە مووشکێکی دوورمەودای لەسەر دانراوە لەگەل دوو سەربازی - ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە لە ئەگەری جێبەجێکردنیدا هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆسەر ئێران، ئەو وڵاتەش پلانی هەیە بە مووشەکی دوورمەودا بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا تۆپباران بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ئامادە نەبێت لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ واشنتن گفتوگۆ بکات، تاران ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی دەبێتەوە و ئەویش بەجۆرێک دەبێت کە "هەرگیز وێنەی نەبووە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپدا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا تۆپباران بکات.
زانیاریی زیاتر: گۆڤارەکە هەواڵەکەی وەک زانیاریی دروست بڵاوکردووەتەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکی دوورمەودای لە هەموو بنکە و ژێر زەمینە سەربازییەکانی بە درێژایی سنووری عێراق بڵاوکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: گۆڤارەکە ئاماژەی بە شێوازی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هەڕەشەکان نەکردووە کە ئایا ئیسرائیل و کەشتییە ئەمریکییەکانیش لە کەنداو دەکاتە ئامانج یاخود نا، بەڵام جەختیکردووەتەوە کە پلانەکەی ئێران لەم قۆناغەدا تەنیا بەکارهێنانی مووشەکی دوور مەودا بۆ کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات